نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" نیگه‌رانه له بڕیاری راگرتنی مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مریكا - كۆریای باشور.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌رپرسان له پێنتاگۆن نیگه‌رانن له بڕیاری دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له‌باره‌ی راگرتنی مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مریكا - كۆریای باشور.
دوای كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور، ترامپ بڕیاری راگرتنی مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مریكا - كۆریای باشوری ده‌ركردوه و ئه‌و كاره‌ش له‌نێو سوپای ئه‌مریكادا نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه و به‌رپرسانی پێنتاگۆن پێیانوایه بڕیاره‌كه چاوه‌ڕوان نه‌كراو و زۆر به‌په‌له بوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌زایان تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌رئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌نگافوره‌دا، ترامپ ته‌نیا یه‌ك به‌رپرسی پێنتاگۆنی بردبو، ئه‌ویش راوێژكاری ئاسیا و پاسفیك بوه له وه‌زاره‌تی به‌رگری .
جێگای ئاماژه‌یه راسته‌وخۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ترامپ و كیم له 12ی حوزه‌یران، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پرێس كۆنفرانسێكدا له سه‌نگافوره رایگه‌یاند، مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باشور راده‌گرێت.