نه‌وا
ساجد جاوید وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا ئاشكرایده‌كات، كه مۆبایله‌كه‌ى له‌لایه‌ن ماتۆڕسواره‌كانی له‌نده‌نی پایته‌خته‌وه دزراوه و ده‌یه‌وێت گۆڕانكارى له‌سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى پۆلیسدا بكات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌ى دزیكردنه چاره‌سه‌ر بكرێت كه زیادى كردوه.
جاوید له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "زه سه‌ن"ى به‌ریتانی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌ده‌ره‌وه‌ى وێستگه‌ى یوستن له له‌نده‌ن، له‌كاتى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنى، ماتۆڕسواره‌كان مۆبایله‌كه‌یان دزیوه. وتیشى "ئه‌و رووداوه پێش ئه‌وه‌ى ببم به به‌رپرسى ئاسایشى ناوخۆ رویداوه، ئێستاش هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین گۆڕانكارى له سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى پۆلیسدا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى روبه‌ڕوى دیارده‌ى رفاندنى مۆبایل و جانتاو تاوانه‌كان ببینه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیان كردوه".
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا وه‌زیرى پێشووى ناوخۆى به‌ریتانیا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه، ساجد جاویدی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانی كرا به وه‌زیرى ناوخۆ، شارى له‌نده‌نى پایته‌ختیش یه‌كێكه له‌و شارانه‌ى جیهان، كه رێژه‌یه‌كى زۆر تاوانى تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.