توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەرانی مەخمور دەكات

22/06/2018
وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی ئەوە دەكات كە كەمپی پەنابەرانی مەخمور دەكەنە ئامانج.
مەولود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی حكومەتی وڵاتەكەی رایگەیاند: نەتەوەیەكگرتوەكان لە كەمپی پەنابەرانی مەخمور هیچ كارمەند و بەڕێوبەرێكی نییە، بۆیە ناكرێت ئەو كەمپە بە كەمپی پەنابەران ببینرێت.
وتیشی: پەكەكە بۆشایی نەبوونی نەتەوەیەكگرتوەكانی پڕكردۆتەوە، لەبەر ئەوەش ئەگەر حكومەتی عێراق هەنگاو نەنێت، كامپەكە دەكەینە ئامانج.
جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە لە هەر شوێنێك پەكەكەی لێبێت، هێرشی دەكەنە سەر.
جێی باسە بە هەزاران هاوڵاتی باكوری كوردستان، كە بەهۆی شەڕی نێوان سوپای توركیا و پەكەكەوە لە هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە ئاوارە بوون، ماوەی نزیكەی 20 ساڵە لە كامپی پەنابەرانی مەخمور نیشتەجێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group