هەموو ژنێك حەزدەكات هاوژینەكەی بەمشێوەیە ناوی بهێنێت

05/07/2018 هەمەڕەنگ

نەوا


لەماڵپەڕی (psychology today) دا هاتوە "ستایشكردن كاریگەرییەكی ئەرێنی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە مەرجێك بۆ موجامەلەكردن نەبن و ستایشكردنەكە راستگۆیانە بێت".
كاریگەرترین ستایشیش بۆ ژن ستایشكردنیەتی لەلایەن هاوسەرەكەیەوە، لەبەرئەوەی ژن بەردەوام چاوەڕێی ناز و پیاهەڵدانە لەلایەن هاوژینەكەیەوە، لەوانەش كاتێك مێردەكەی پێی دەڵێت:
1-زۆر سەرسامی بیركردنەوەتم: وتنی ئەم رستەیە مانای وایەی هاوژینەكەت تەنها لەش و لارتی بەدڵ نییە، بەڵكو ئاشقی شێوازی بیركردنەوە و هەڵسوكەوتتە.
2-دەبیت بە سەرنجڕاكێشترین ژنی بەتەمەن: كاتێك پیاوێك بە ژنەكەی دەڵێت دەبیتە باشترین دایك، نەنك، یاخود بە تێپەڕبوونی كات هەر روخسارت جوان دەبێت و سەرنجڕاكێشتر دەبیت، وا دەكات ژن متمانەی بەخۆی زیاتر بێت و بەردەوام گرنگی بەخۆی بدات.
3-من ناڵێم تۆ هیچ كەمو كوڕییەكی جەستەییت نییە، بەڵكو دەڵێم هەموو سانتیمەترێكی لەشت بەلامەوە سەرنجڕاكێشەو هەرگیزیش بیركردنەوەم ناگۆڕێت بەرامبەرت، هەرچییەك روبدات.
4-تۆ وام لێدەكەیت ببم بە كەسێكی باشتر:  ژن دەیەوێت نرخی خۆی بزانێت، دەیەوێت ئەو گۆڕانكارییە پۆزەتیڤانە بزانێت كە روی داوە لە پاش ئەوەی ئەم هاتۆتە ژیانیەوە، لەبەرئەوەی بە باسكردنی ئەو گۆڕانكارییە گرنگانە ژن هەست دەكات كە گرنگە، تایبەتە، وزەی پۆزەتیڤ دەبەخشێت، بۆیە دەیەوێت ژیانت بەرەوپێشەوە بەرێت .
5- خۆزگە زوتر بمناسیتایە: خۆشحاڵی ژن لەوەدایە كاتێك هەست دەكات مێردەكەی سوپاسگوزارە كە كەسێكی واگرنگ لە ژیانیدایە و سوپاسگوزارەو خۆزگە بخوازێت كەی زووتر بیناسیایە .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group