لەكاتی شوشتنی قژتدا لەم هەڵانە دوربكەوەرەوە

08/07/2018 هەمەڕەنگ

نەوا

لەكاتی خۆشوشتن یان قژ شۆردندا ئاگاداربە و لەم هەڵانە دوربكەوەرەوە:

1-شانەكردنی قژت لەپێش شوشتنی: ئاسان نییە قژت بشۆیت لەكاتێكدا بەتەواوی ئاڵۆسكاوە، بۆیە زۆرێك لە خانمان بە وشكی قژیان شانە دەكەن پێش شوشتنی قژیان كە ئەمە دەبێتەهۆی هەڵوەرینی قژ، هەروەك بەناڕێكی شانەكردنی قژ دەبێتەهۆی گەیاندنی زیان پێی، لە كۆنەوە وا فێربوین لە نزیك بێخی قژەكەوە بۆ خوارەوەی قژەكە شانەی بكەین كە ئەمە دروست نییە، دەبێت لە سەری تاڵە قژەكەتەوە بەش بەش شانەی بكەین تا قژەكە تەواو رزگاری دەبێت لە تێك ئاڵان.
2-بەكارهێنانی ئاوی گەرم: شوشتنی قژ بە ئاوی گەرم دەبێتەهۆی لێككردنەوەی ئەو زەیتە سروشتییانەی، كە پێستی سەر دەریدەدات و دەبێتەهۆی بەخشینی رەونەق بەقژو رێگرتن لە وشكبوونەوەی قژەكە.


3-بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی بڕێكی زۆر ماددەی كیمیایی تێدایە: بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی مادەی "سلفەر"یان تێدایە، دەبێتەهۆی وشككردنەوەی قژ و هەڵوەڕاندنی و دروستكردنی هەستیاری بۆ ئەو كەسانەی پێستیان هەستیارە.


4-گرنگینەدان بە جۆری قژەكەت: بە جیاوازی جۆری قژەكەت جگەلەوەی ئەو بەرهەمانەی بەكاریدەهێنیت، جۆری شتنی قژیشت دەگۆڕێت، ئەو كەسانەی قژیان چەورە دەبێت شامپۆ بكەن بە قژیاندا لەپێش تەڕكردنی قژەكە تاوەكو چەوری و پیسی قژەكە رابماڵێت.

5-زۆر شوشتنی قژ: 98%ی كەسەكان پێویست ناكات هەموو رۆژێك شامپۆ بەكاربهێنن، لەبەرئەوەی زۆر شوشتنی قژ دەبێتەهۆی دروستبونی چەندین كێشە، لەوانە قژت بەردەوام چەوری دەردەدات بۆ رێگرتنەوەی ئەو چەورییەی بەهۆی شوشتنەوە لەدەستی داوە، بۆیە دەبێت بەشێوەیەك بشۆردرێت كە باڵانسی چەوری و پاك و خاوێنی قژ رابگریت.

 

 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group