سامسۆنگ گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنى مۆبایل له‌ جیهاندا ده‌كاته‌وه‌

10/07/2018 هەمەڕەنگ

نه‌وا
كۆمپانیاى سامسۆنگ گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنى مۆبایلى له‌ جیهاندا كرده‌وه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ هیندستان.
كۆمپانیاى سامسۆنگى كۆریاى باشور، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى بوارى ئه‌لیكترۆنیات، رایگه‌یاند كارگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارى نیوده‌لهى و دروستكردنى مۆبایلیش له‌و كارگه‌یه‌دا تێچویه‌كى كه‌مترى ده‌وێت.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌، تا ساڵى 2020 كۆمپانیاكه‌ ده‌توانێت رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى مۆبایل له‌ هیندستان له‌ 68 ملیۆنه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ 120 ملیۆن.
به‌پێى میدیای هیندستانیش، كۆمپانیاى سامسۆنگ له‌ هیندستان ركابه‌رایه‌تى 2 كۆمپانیاى تر ده‌كات له‌بوارى مۆبایلدا وه‌ك كۆمپانیاى "شاومى" چینى كه‌ ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین ماركه‌ى بازرگانى بووه‌ له‌ بوارى مۆبایلدا له‌ هیندستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group