بە سێ رێگا هاوژینەكەت بوروژێنە

10/07/2018 هەمەڕەنگ

نەوا

وەك دەزانرێت بەردەوامبونی ژیان بە هەمان رەونەقی سەرەتای هاوسەرگیری ئاسان نییە، نوسەری بەریتانی ئیزابێل لوسادا لە كتێبی (سەركێشی لە سێكسدا و خۆشەویستی و پێكەنین) باس لەوە دەكات، ئەو ژنانەی دوای ساڵێك هاوسەرگیری ئارەزووی سێكسییان كەمدەبێتەوە، ئەوا چوار هێندەی ژنانی دیكە دووچاری ساردوسڕی دەبنەوە لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا و  كەمتر دەگەنە ئۆرگازم.
هەروەك باسیش لەوە دەكات زۆرینەی پیاوان لە هەوڵی تێركردنی حەزی سێكسی ژنەكانیاندان، بەڵام زۆرێك لە ژنان لە توانایاندا نییە ئارەزوویەكی سێكسی هێندە زۆریان هەبێت تا بگەنە ئۆرگازم.
لێرەدا سێ رێگە دەخەینەڕو بۆ وروژاندنی ژنان لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە:
*دەكرێت وشەی نەخێر یاخود چاوەڕێ بكە بەكاربهێنیت بۆ بەرزكردنەوەی حەزی سێكسی بەرامبەر ،تا بە پەرۆشەوە و هەموو خەیاڵێكی لەلای سێكسەكە بێت لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەكەدا.
*دەكرێت سەری پەنجەت بەكاربهێنی بۆ شێلانی شانی راستی ژن، ئەو ناوچەیە دیارترین ناوچەی وروژاندنی ژنە.
*دەبێت لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سێكسدا بەردەوام گرنگی بدەیت بە هەموو بەشێكی لەشی ژن تا ناچار نەبێت لە خەیاڵیدا بیر لە گرنگیپێدان بكاتەوەو لەو رێیەوە بگاتە ئۆرگازمێكی ساختە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group