كەڵەشێرەكان لە دوا یاری مۆندیالدا ئامادەدەبن

10/07/2018 وەرزش

نەوا


درەنگانی شەوی سێشەممە هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی لە دەرگای بەلجیكاوە خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی روسیا.
لەو یارییەدا ئۆمتیتی بەرگریكاری فەرەنسا توانی بە لێدانێكی سەر لە خولەكی 51ی یارییەكەدا تاكە گۆڵەكەی تۆماركرد و بەوجۆرەش كەڵەشێرەكانی گەیاندە یاریی كۆتایی مۆندیال و چاوەڕێی براوەی یارییەكەی كرواتیا و ئینگلتەرا دەكات.
هەڵبژاردەی بەلجیكاش بەو دۆڕاندنە چاوەڕێی ئەنجامدانی یاری پلەی سێیەمی و چوارەمی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group