لەهەڵەبجە جڤاتی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی راگەیەنرا

11/07/2018

نەوا-هاشم عەلی- هەڵەبجە

بە مەبەستی برەودان بە بواری ئاشتی و مرۆڤدۆستی لە پارێزگای هەڵەبجە جڤاتی بزافی ئاشتی ناوخۆیی دامەزرا.
لەوبارەیەوە دانا عەبدول بەرپرسی جڤاتەكە بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ئەم رێكخراوە، رێكخراوێكی نەتەوەیی نیە و بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە بەهەموو پێكهاتەكانەوە و بۆ هەرچوارپارچەی كوردستانە و ئۆفیسیشی لەو ناوچانە دەبێت. 
وتیشی: "بۆیەكەمجارە ئەم جڤاتە پێكدەهێنرێت و لەهەموو پارێزگاكانی تر هەبوو بەڵام لەهەڵەبجە نەبوو پێمان باشبوو كە ئەو رێكخراوە هەبێت بەتایبەت كە هەڵەبجە لەپەرلەمانی كوردستانەوە بڕیاری پایتەختی ئاشتی لێدراوە". 
بەرپرسی رێكخراوی لقی هەڵەبجەی بزاڤی ئاشتی ئەوەشی وت "گرنگی  ئەم رێكخراوە لەوەدایە كە رێكخراوێكی سەرتاسەرییەو دەبێتە گەورەترین رێكخراو لەكوردستان".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group