داوا دەكرێت سەرۆكی شارەوانی هەولێر بانگهێشتی ئەنجومەنی پارێزگا بكرێت

11/07/2018

نەوا – سالم سەلیم 

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، شارەوانی هەولێر، وەك پێویست وەڵامی نوسراوەكانی ئەنجومەن ناداتەوەو كەمترین هاوكاریان دەكات لە پێدانی زانیاری، دەشڵێت "بەنوسراوی فەرمی داوای بانگهێَشتكردنی سەرۆكی شارەوانی هەولێرمان كردوە بۆ ئەنجومەنەكەیان".
عەباس محەمەد سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە رادیۆ نەوای راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەولێر وەڵامی نوسراوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ناداتەوەو چەندینجار نوسراوی فەرمیان ئاڕاستە كردوە بۆ زانینی داتاو زانیاری پێویست، بەڵام نوسراوەكانیان بێ وەڵام ماونەتەوە و خۆیان لێبێدەنگ كردووە.
عەباس محەمەد سەبارەت بە دەنگۆی هەوڵی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی فەرمانگە حكومیەكان لە لایەن حكومەتی هەرێم بە بەرپرسی فەرمانگەكان بە شێوەی قیست، بۆ رادیۆی نەوا وتی "لە بەدواداچوونی بەردەوامیدان بۆ زانینی راست و دروستی ئەم دەنگۆیە. پێویستە ئامانج و هۆكاری ئەم كارەی حكومەتیش بزانرێت". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group