نه‌وا
په‌رستیارێكى ژاپۆنى له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى كارى لێكردووه 20 نه‌خۆش ده‌كوژێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى به كه‌سوكاریان نه‌ڵێت كه نه‌خۆشه‌كه‌تان گیانى له‌ده‌ستدا، چونكه زۆر ناخۆش بووه به‌لایه‌وه.
رۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ى به‌ریتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه: ئه‌و په‌رستیاره ناوى "ئایۆمى كابوكى"یه‌و ته‌مه‌نى 31 ساڵه، ماده‌ى ژه‌هراوى كردووه‌ته ناو ئه‌و ئاوه‌ى بۆ نه‌خۆشه‌كان هه‌ڵواسراوه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه تائێستا 20 نه‌خۆشى كوشتووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه: ئه‌و هۆكاره‌ى كه ئایۆمى باسى لێوه‌كرووه زۆر سه‌یره‌و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا وتویه‌تى، زۆر به‌لایه‌وه ناخۆش بووه كاتێك نه‌خۆشێك مردووه ناچار بووه به كه‌سوكاریان بڵێت كه نه‌خۆشه‌كه‌تان مردووه، بۆیه رۆژى پێش پشووى ئاسایى خۆى هه‌ستاوه به كردنه ناوى ماده‌یه‌كى ژه‌هراوى بۆ ئه‌و ئاوه‌ى بۆیان هه‌ڵواسراوه، بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك ئه‌و له پشوودایه گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر چه‌ندین كه‌سى به‌ته‌مه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ى "ئۆگوشى" گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیان پێكردو تۆمه‌تبارى راسته‌قینه دۆزرایه‌وه.