نه‌وا
ویڵ سمس ئه‌ستێره‌ى سینه‌ماى ناودارى ئه‌مریكى، باشترین هه‌ڵبژارده و یاریزان لاى خۆى ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت "بڕوام پێ بكه‌ن نه‌یمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى ئه‌كته‌رێكى زۆرباشه له‌نواندندا".
سمس له پرێس كۆنفرانسێكدا له روسیا، كه رێكخه‌رانى ئاهه‌نگى یارى كۆتایى مۆندیال سازیانكردبو، رایگه‌یاند: جامى جیهانى گه‌وره‌ترین رووداوه له‌جیهاندا، خه‌ڵكێكى زۆر رووده‌كه‌نه روسیا و خۆشحاڵه كه به‌شێكه له‌و رووداوه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژارده‌و یاریزانه‌ى ئه‌و هانده‌ریه‌تى، ویڵ سمس وتى "پێش سێ جامى جیهانى په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ تۆپى پێ دروست بوو، له‌وكاته‌وه هێزى تۆپى پێم بۆ ده‌ركه‌وت و چێژم لێ بینى، وه‌ك ئه‌مریكیه‌ك بینینى ئێمه بۆ تۆپى پێ جیاوازه، زۆرباش نین تێیدا، به‌ڵام هیواخوازم ئه‌مریكا ببێته به‌شێك له جادوی تۆپى پێ له جیهاندا، هه‌روه‌ها كاتى زۆرم له به‌ڕازیل به‌سه‌ربردوه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌م خۆشده‌وێت و حه‌زم له‌شێوازى یاریكردنیانه، هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزم له‌گه‌ڵ نه‌یمار دا سیلڤا هه‌یه‌و باشترینه لاى من. له رابردوشدا پێلێ-ی به‌ڕازیلى باشترین بوو له‌لام، له‌گه‌ڵ نه‌یمار له‌یه‌ك شاردا بووین چه‌ند جارێك ویستمان یه‌ك ببینین، به‌ڵام نه‌گونجا، زۆر كارى ئه‌كته‌ریم كردووه بڕوام پێ بكه‌ن له‌ڕووى نواندنه‌وه نه‌یمار ئه‌كته‌رێكى سوپه‌ره و زۆرباشه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه چ یاریزانێك له‌م مۆندیاله‌دا سه‌رنجى ئه‌وى راكێشاوه؟ وتى "كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێكى زۆرباشه‌و زۆرباش له‌ناو یاریگادا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و به‌زیره‌كانه ده‌جوڵێته‌وه‌و سه‌رنجى راكێشام". هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه ببێته هانده‌رى هیچ لایه‌نێك له‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ى "فه‌ره‌نسا – كرواتیا" كه گه‌یشتوونه‌ته یارى كۆتایى مۆندیال و وتى "بێلایه‌ن ده‌بم، به‌ڵام خۆشحاڵم ده‌بینم 12 یاریزانى به ره‌گه‌ز ئه‌فریقى له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسادا بوونیان هه‌یه".
پێشى وایه هه‌روه‌ك چۆن روسیا سه‌ركه‌وتوو بوو له میوانداریكردنى مۆندیال، ئه‌مریكاش به‌هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له میوانداریكردنى مۆندیالى 2026.