هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك به‌ره‌و باشورى عیراق به‌ڕێكران

15/07/2018 عێراق

نه‌وا
هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عیراق له‌ شارى كه‌ركوك پاشه‌كشه‌یان پێكراو به‌ره‌و باشورى عیراق و ئه‌و شارانه‌ى خۆپیشاندانى تێدایه‌، به‌ڕێكران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لى حسێنى وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك به‌ره‌و باشورى عیراق براون و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عیراق بووه‌.
رونیشیكردۆته‌وه‌، ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا و پۆلیسى فیدرالى جوڵه‌یان پێكراوه‌و له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و باشورى عیراق رۆیشتون.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندانی گه‌وره‌ بۆ داواكردنى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار له‌ شاره‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌ستیپێكردوه‌ و هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر چه‌ندین دامه‌زراوه‌ى حكومى و نه‌وتى و باره‌گاى حزبى و چه‌ندین خۆپیشانده‌ریش برینداركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group