نه‌وا
خۆپیشانده‌رانى پارێزگاى به‌سڕه چونه ناو باره‌گاى پارێزگاوه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به غازى فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه‌یانپێكرا، به‌پێى زانیاریه‌كانی په‌یامنێری به‌شی عه‌ره‌بی رادیۆ نه‌واش، سێ خۆپیشانده‌ر و سێ ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كان بریندارن.
به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یامنێرى رادیۆى نه‌وا، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه بچنه باره‌گاى پارێزگاى به‌سڕه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گازى فرمێسك‌ڕێژ به‌كارهێنراوه و بڵاوه به خۆپیشانده‌ران كراوه.
له پارێزگای به‌سڕه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق، فه‌رمان به‌هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه بچنه حاڵه‌تى ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه و هێزێكى ئه‌منى زۆر له چوارده‌ورى بانكه حكومى و ئه‌هلیه‌كان بڵاوه‌یانپێكراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێى زانیاریه‌كان، به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆوه له به‌سڕه، سێ خۆپیشانده‌ر و سێ ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كانیش بریندارن.