نه‌وا
بڕیاره كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-7-2018 پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2018 له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و كرواتیادا یه‌كلاببێته‌وه.
یاریه‌كه، له یاریگای لوژنیكی مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ئێستاشه‌وه هانده‌ران له ده‌وروبه‌ری ستادیۆمه‌كه كۆبونه‌ته‌وه و هێواش هێواش ده‌چنه نێو یاریگاوه.
نیستۆر پیتانای ناوبژیوانی ئه‌رجه‌نتینی وه‌ك ناوبژیوانی سه‌ره‌كی یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌ریه‌كه له هێرنان مایدانا و خوان پیلاتی ئه‌رجه‌نتینی وه‌ك ناوبژیوانانی یاریده‌ده‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.
تائێستا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و كرواتیا وه‌ك یه‌ك چانسی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی مۆندیالیان هه‌یه، فه‌ره‌نسا پێشتر له ساڵی 1998 بۆته پاڵه‌وانی جامی جیهانی له‌سه‌ر خاكی خۆی، به‌ڵام كرواتیا یه‌كه‌مجاره ده‌گاته یاری كۆتایی.