فەرەنسا مۆندیال و كرواتیاش رێزی جیهانی بردەوە

15/07/2018 وەرزش

نەوا

درامای یارییەكانی ئەمساڵی جامی جیهانی بە سەركەوتنی كەڵەشێرەكانی فەرەنسا كۆتاییهات و پاش 20 ساڵ نازناوەكەیان بەدەستهێنایەوە، كرواتیاش رێزی جیهانی بەدەستهێنا.
پاش مانگێك لە دەستپێكردنی پاڵەوانێتی مۆندیال لە روسیا، ئێوارەی یەكشەممە 15-7-2018 كۆتایی بە پاڵەوانێتییەكە هات و لە یاری كۆتاییدا فەرەنسا توانی بە 4 گۆڵ بەرانبەر بە 2 گۆڵ سەركەوتنێكی مێژووی تۆمار بكەن، سەركەوتنێك كە ماوەی 20 ساڵ بو بەخۆیەوە نەبینیبو. لە بەرانبەردا كرواتیا بۆ یەكەمجار لە تەمەنی هەڵبژاردەكەدا پلەی دووەمی نوسییەوە، هەرچەندە نازناوەكەی بە نسیب نەبو، بەڵام رێزی جیهانی بەدەستهێنا.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group