داوادەكرێت ململانێ سیاسییەكان لە شنگال دوربخرێتەوە

15/07/2018 عێراق

نەوا – سالم سەلیم 

قائیمقامی شنگال رایدەگەینێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵی، بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسایش لە شنگال، كۆتایی بە ململانێ سیاسییەكان لەو سنورە بهێنێت و یاسای تیادا سەروەر بكات و هێزەكانی حەشدی شەعبیشی لێدوربخاتەوە.
مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال بۆ رادیۆی نەوا دوپاتیكردەوە، ئارامی شنگال پەیوەستە بەسەروەركردنی یاسا و كۆتاییهێنان بە ململانێ سیاسییەكان تیایدا و ئەگەر ئەم رێكارانە بگیرێتە بەر، ئەوا ژیان سەرلەنوێ‌ بۆ شنگال و خەڵكەكەی دەگەڕێتەوە.
راشیگەیاند، پێویستە حكومەتی فیدراڵی خزمەتگوزاری پێویست بۆ ئەو قەزایە دابین بكات و ئاوڕی جدی لێبداتەوە، هەرچەندە تا ئێستا عیراق، هەستی بە مەزڵومیەت و كارەساتی شنگال نەكردوە و "بەفرت و فێڵ"، بەردەوامی بە كێشمەكێش و ململانییە سیاسییەكان داوە لەو سنورەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group