شیری پڕ چەوری زۆر سودی زیاترە لە شیری بێ چەوری

16/07/2018 هەمەڕەنگ

نەوا


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌، شیری پڕ چەوری زۆر سودی زیاترە لە شیری بێ چەوری و ئەوەش لێكۆڵینەوەی پێشوتری هەڵوەشاندەوە، كە ئامۆژگاری خەڵكی دەكرد بۆ خواردنی شیری بێ چەوری.
رۆژنامەی "دەیلی تێلیگراف"ی بەریتانی ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بڵاوكردۆتەوە، كە باس لەوەدەكات شیری پڕ چەوری سودی زۆری بۆ لاشەی مرۆڤ هەیە و لە جەڵدەی دەماغ دەیپارێزێت، هەروەها دەبێتەهۆی تەمەندرێژی.
بەپێی وتەی توێژەرەوەكان، ئەو لێكۆڵینەوەیەی پێشتر باسی لەوەكردوە شیری بێ چەوری یان كەمچەوری بخۆن، نادروستە و پێچەوانەكەی راستە.
لای خۆیەوە، دكتۆر مارسیا ئۆتا سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی تەكساسی ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە، بەكارهێنانی شیرو دروستكراوەكانی بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و مردنی پێگەیشتوانەوە نییە، بەڵكو چەندین مادەی خۆراكی تێدایە و سودی زۆریان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین و تەندروستی ئێسكیش بەهێز دەكات و ئەگەری زیادبوونی كێش كەمدەكاتەوە، هەروەك تەندروستی دڵ دەپارێزێت و توشبون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و خەمۆكی كەمدەكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group