خاوەن گەوڕەكانی هەڵەبجە ئاگاداردەكرێنەوە

16/07/2018

نەوا-لاڤە كوردە 

خاوەن گەوڕەكانی هەڵەبجە ئاگاداردەكرێنەوە، ئەگەر تا دوای جەژنی قوربان گەوڕەكان نەبەنەدەرەوەی شارەكە، ئەوا شارەوانی دەست بە روخاندنیان دەكات.
كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لە میانی بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "رۆژی دووشەممە 27 خاوەن گەوڕیان ئاگاداركردۆتەوە بەوەی ئەگەر تا دوای جەژنی قوربان گەوڕەكانیان لەناوشار لانەبەن، ئەوا روبەڕوی روخاندن دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا 10 گەوڕ لەناوشاردا ماون و لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی بڕیاری سزادانی خاوەنی ئەو مانگایانەیان داوە بەهۆی بەڕەڵاكردنی ئاژەڵ و مانگاكانیان لەناوشاردا، تائێستا تەنها 2 گەوڕ لابراون.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group