لیوا مەعن سەعدی: هێزەكان لە كەركوك نەكشاونەتەوە

16/07/2018

نەوا

لیوا مەعن سەعدی فەرماندەی سەپاندنی یاسا لە پارێزگای كەركوك ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە باس لەوەدەكەن هێزە ئەمنیەكانی پارێزگاكە كشاونەتەوەو بەرەو پارێزگاكانی باشور رۆیشتون.
لیوا مەعن سەعدی بەماڵپەڕی "سۆمەریە نیوز"ی وتوە "سەرجەم هێزە ئەمنیەكان و دژەتیرۆر لە ناوچەكانی خۆیاندان لە شاری كەركوك و بەشێوەیەكی زۆرباش ئەركەكانیان بەجێدەگەیەنن".
وتوشیەتی "بارودۆخی ئەمنی كەركوك سەقامگیرەو سەرجەم ئەو هێزانە ئارامی دانیشتوانی پارێزگاكە دەپارێزن".
پێشتر وابڵاوكرابوەوە، كە زۆرێك لە هێزە ئەمنیەكانی ناو پارێزگای كەركوك و هێزی دژەتیرۆر پارێزگاكەیان جێهێشتوە و بەرەو پارێزگاكانی باشور چوون كە خۆپیشاندانیان تێدا بەڕێوەدەچێت و توندوتیژیشی لێكەوتۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group