ژمارەی هەڵبژاردن بە قەوارە سیاسییەكانی كوردستان درا

16/07/2018

نەوا – سەعید عەبدوڵڵا - هەولێر

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ژمارەی بەخشییە قەوارە و هاوپەیمانییەتیەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە 30 ئەیلول ئەنجامبدرێت. 
د. ڕێزان حەمە رەشید بەڕێوەبەری كارگێری هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وتی: "تیرو پشك بۆ قەوارە و لیستەكان دەكرێت كە ژمارەیان 28 قەوارەو سێ هاوپەیمانێتییە".
وتیشی: "پاككردنەوەی لیستی دەنگدەران ئەنجامدراوە كە 256 هەزار ناوی دووبارە و مردوو لە لیستی تۆماری دەنگدەران هاتووەتە دەرەوە و ئێمە بەئەركی خۆمان هەستاوین و پێویستە هیچ دەنگدەرێكی وەهمی نەگەڕێتەوە ناو لیستی تۆمارەكان".
هەروەها ژیار ئازاد بەڕێوەبەری قەوارە سیاسییەكان لە كۆمسیۆن رایگەیاند، لیست و قەوارەكان ژمارەیان پێدەدرێت و لەسەر ئەم ژمارانە دەست بە بانگەشە و كێبركێی خۆیان دەكەن.
پاشان لە راكێشانی تیروپشكی ژمارەكاندا لیستەكان بەم شێوەیە ژمارەكانیان پێدرا، كە 10 قەوارەو هەوپەیمانی كێبڕكێ لەسەر كورسییە گشتییەكان دەكەن كە 100 كورسیە و بەم شێوەیە ژمارەكان دابەشكراون:
1ـ ژمارە 183 بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان
2ـ ژمارە 105 یەكێتی نیشتمانی كوردستان 
3ـ ژمارە 164 قەوارەی ئازادی (حزبی شیوعی كوردستان)
4ـ ژمارە 172 هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 
5ـ ژمارە 156 پارتی پارێزگارانی كوردستان
6ـ ژمارە 127 هاوپەیمانی لیستی سەردەم
7ـ ژمارە 194 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
8ـ ژمارە 119 هاوپەیمانی بەرەو ئیصلاح" یەكگرتوو، بزوتنەوەی ئیسلامی" 
9ـ ژمارە 148 بزوتنەوەی گۆڕان
10ـ ژمارە 134 جولانەوەی نەوەی نوێ
هەروەك ژمارەی كێبڕكێ درایە قەوارە توركمانییەكان و بەم شێوەیە دابەش كرا كە هەشت لیستی توركمانی كێ بڕكێ لەسەر پێنج كورسی دەكەن:
1ـ پارتی گەشەپێدانی توركمانی ژمارە 215
2ـ بزووتنەوەی بروسكەی توركمانی یەڵدرم ژمارە 246
3ـ لیستی توركمانی هەولێر ژمارە 267
4ـ پارتی چاكسازی توركمانی ژمارە 258
5ـ لیستی توركمانی دیموكراتی ژمارە 203
6ـ هاوپەیمانی توركمانی هەولێر ژمارە 239
7ـ لیستی میللەت ژمارە 224
8ـ لیستی بەرەی توركمانی عیراقی ژمارە 272
هەروەها تیروپشك بۆ قەوارە مەسیحیەكان كرا كە پێنج قەوارەی مەسیحی كێبڕكێ لەسەر پێنج كورسی پەرلەمان دەكەن و قەوارەكان بەم شَوەیە ژمارەكانیان وەرگرت:
1ـ مجلس شعبی كلدانی سریانی اشوری ژمارە 344 
2ـ قائیمە رافیدەین ژمارە 306 
3ـ لیستی دیموكراتی مەسیحی ژمارە 383
4ـ حزب ابنا نهرین ژمارە 317
5ـ هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی ژمارە 368
هەروەها شەش كەسیش بۆ یەك كورسی پێكهاتەی ئەرمەنی كێبركێ دەكەن ئەوانیش:
1ـ نۆبار سیپان ژمارە 408 
2ـ یروانێت نیسان ژمارە 489
3ـ ئارام بوزو ژمارە 452
4ـ مراد ماردروس واتان ژمارە 476
5ـ فاهیك كەمال سرانیان ژمارە 497
6ـ ادكار كاهوب بەترۆس ژمارە 423

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group