دەنگۆی رفاندنی 600 سەرباز لە نێجیریا

16/07/2018 جیهان

نەوا

سوپای نێجیریا ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆخستەوە كە باس لە رفاندنی نزیكەی 600 سەرباز دەكەن لەلایەن رێكخراوی بۆكۆ حەرامەوە.
جەنەراڵ تەكساس جوكوو وتەبێژی سوپای نێجیریا ئاماژەی بەوەكرد، كە كۆتایی هەفتە لە ناوچەی بامای سەربە ویلایەتی بۆرنۆی باكووری خۆرهەڵاتی نێجیریا شەڕ و پێكدادان لەنێوان یەكەكانی سوپا و ئەندامانی بۆكۆ حەرام روویداوە.
وتیشی: "ئەو دەنگۆیانە راست نین كە باس لە رفاندنی زیاتر لە 600 سەرباز و هەشت ئۆتۆمبێلی سەر بەسوپا دەكەن لەلایەن بۆكۆ حەرامەوە لە كاتی شەڕ و پێكدادانەكانداو لەو پێكدادانەدا تەنیا دوو سەرباز برینداربوون".
چوكوو راشیگەیاندووە، لەپێكدادانەكەدا 22 ئەندامی رێكخراوەكە لەچالاكیخراون و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ برینداركراوە. 
بۆكۆحەرام لەسەرەتای ساڵی 2000ەكانەوە تا ئێستا بوونی هەیە و لە ساڵی 2009وە تا ئێستا لەچەندین پەلاماری كۆكوژیدا نزیكەی 20 هەزار كەسیان كوشتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group