لەبارەی تەملیككردنی موڵكی گشتی، هۆشداریدەدرێت

16/07/2018

نەوا – سالم سەلیم 

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، "نابێت رێگە بدرێت بە تەملیككردنی پرۆژە 50 دۆنمییەكەی عەلوەی سلێمانی لەسەر وەبەرهێنەكەی، چونكە ئەمە موڵكی هەموو هاووڵاتیانی سلێمانییە نەك خاوەن پرۆژەیەك".
كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ رادیۆی نەوا وتی "لە هەرێمی كوردستان، خەریكە تەملیككردنی موڵكی گشتی بە خاوەن پرۆژەكان، دەبێتە دیاردەو دەكرێتە خۆراكی كەرتی تایبەت"، داواشدەكات، پارێزگاری سلێمانی كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو جۆرە گرێبەستانە بكات.
راشیگەیاند، پێویستە پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنێكدا، سەرجەم ئەو یاسایانە هەڵبوەشێنێتەوە، كە پێشتر لە بەرژەوەندی بازرگان و سەرمایەداران دەركراون، وتیشی "ئەم جۆرە تەملیككردنانە زیان بە سامان و موڵكی گشتی هەرێم دەگەیەنێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group