"خشتەی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنرێت"

16/07/2018

نەوا – سالم سەلیم 

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لەكاتی سەردانی یەكێتی مامۆستایان ئاشكرایدەكات، حكومەتی بەغدا بڕی پارەی تەرخانكراوی رەوانەی هەرێم كردوەو بەمنزیكانەش خشتەی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان رادەگەیەنرێت.
ئەحمەد كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە رادیۆی نەوای راگەیاند، لەمیانی سەردانەكەی وەفدی باڵای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، وەزیری دارایی هەرێم ئاشكرایكردووە، پارەكەی بەغدا گەیشتۆتە هەرێم و تا رۆژی 20 تەمموز، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان رادەگەیەنێت و لەمەودواش مامۆستایان دەخرێنە لیستی یەكەمی دابەشكردنی مووچەوە.
ئەحمەد كەركوكی لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا بۆ رادیۆی نەوا وتیشی "هەر لە میانی سەردانەكەیاندا، پرسی گرێبەستی مامۆستایان و بڕی كرێی وانەبێژی و چەندین پرسی دارایی دیكەی پەیوەست بە سێكتەری پەروەردەیان لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمدا خستۆتە بەرباس و گفتوگۆ".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group