"كاری ھاوبەشی ھەردوو وڵات دەبێتە رزگاركردنی گیانی سەدان ھەزار ھاووڵاتی لە سوریا"

16/07/2018 جیهان

نەوا

لە پاش كۆبونەوەیان لە شاری هێلسنكی پایتەختی فینلەندا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا و دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشیان ئەنجامدا و باسی چارەسەركردنی كێشەی سوریایان كرد.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریكا لە بەرامبەر داعش وتی: "بەھۆی بەرەنگاری سەركەوتووانەی ئێمە لە دژی داعش، رێگە نادەین ئێران سوود لە گۆڕەپانەكە وەربگرێ".
ترامپ لەبارەی قەیرانی سوریا وتی: "قەیرانی سوریا زۆر ئاڵۆزە، بەڵام كاری ھاوبەشی ھەردوو وڵات دەبێتە رزگاركردنی گیانی بە سەدان ھەزار ھاووڵاتی لەو وڵاتە". 
لەلایەن خۆیەوە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا، رایگەیاند، "روسیا ھیچ كاتێك دەستی لەكاروباری ئەمریكا وەرنەداوە بە تایبەتی لە قۆناغی ھەڵبژاردن، ھەرگیز ئامادەكاری بۆ دەستێوەردان ناكات". 
سەرۆكی روسیا، لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ وتی: 
"ئەم كۆبوونەوەیە بووەتە یەكەم ھەنگاوی ئاسایبوونەوەی پەیوەندی ھەردوو وڵات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group