"دەرچووانی ناوچە كێشە لەسەرەكان، لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەردەگیرێن"

16/07/2018

نەوا- سالم سەلیم 

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بڕیاردەدات لەسەر وەرگرتنی سەرجەم خوێندكارانی دەرچووی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان، بۆ ئەمساڵی خوێندن، لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم، بەهەمان كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی  هەرێم بۆ رادیۆی نەوا وتی "وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، گرنگی بە دەرچوانی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان دەدات و چارەسەری كێشەكانیانی كردووە"، وتیشی "هەمان مافی خوێندكارانی هەرێمیان دەبێت و بەهەمان مەرجیش لە زانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێن".
راشیگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، نزیكەی 5 هەزار خوێندكاری ناوچە كێشە لەسەرەكانی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم وەرگرتوە، بەمەبەستی هاندان و برەودان بەخوێندنی كوردی لەسەرجەم ئەو ناوچانە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group