نه‌وا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئه‌مڕۆ 17-7-2018ی راگه‌یاندو گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی بڵاویكردۆته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) ته‌نها یه‌ك ته‌وه‌ری ده‌بێت و گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی (په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان)، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له ماده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به ماده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.