نه‌وا
به‌هۆى ئه‌و قسانه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى روسیا كردى، له‌ناوخۆى ئه‌مریكادا روبه‌ڕوى ره‌خنه‌ى توند ده‌بێته‌وه.
رۆژى دووشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ى لوتكه له‌نێوان ترامپ و پوتین له هێلسنكى پایته‌ختی فینله‌ندا ئه‌نجامدراو له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا ترامپ سه‌باره‌ت به تۆمه‌تى ده‌ستوه‌ردانى روسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا، وتى "سه‌رۆك پوتین ده‌ڵێت شتى له‌و جۆره‌مان نه‌كردوه، بۆیه هیچ هۆكارێكم نییه تۆمه‌تباریان بكه‌م". هه‌روه‌ها ئیداره‌كانى پێشووى ئه‌مریكاى تۆمه‌تبار كرد به‌هۆكارى لاوازى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا.
ئه‌و وتانه‌ى ترامپ ره‌خنه‌یه‌كى ناوخۆیى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌و له‌وباره‌یه‌وه پۆڵ رایان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، پێویسته ترامپ ئه‌وه بزانێت روسیا هاوپه‌یمانیان نییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێكچوونى ره‌وشتی له‌نێوان ئه‌مریكا و روسیادا نییه، ئه‌و وڵاته دژى به‌ها ره‌وشتی و نمونه‌ییه‌كانی ئه‌مریكایه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، جۆن مه‌كین سیناتۆرى دیارى ئه‌مریكى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویهتى "كۆبونه‌وه‌ى هێلسنكى یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نمایشه قێزه‌ونه‌كانى ترامپ، خراپترین هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رۆكى ئه‌مریكایه، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى روسیا به‌رپرسیارێتى یاریكردن به‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا بگرێته‌ئه‌ستۆ، له‌ده‌ستچو".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چاك شومه‌ر سه‌رۆكى حزبى دیموكراته‌كانیش پێیوایه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ترامپ، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى لاواز ده‌كات.