یاریزانێك بەرزترین موچە لە جیهاندا وەردەگرێت

18/07/2018 وەرزش

نەوا


گۆڤاری فۆربس 100 بەرزترین موچەی كەسایەتییە ناودارەكانی جیهانی بڵاوكردۆتەوە، كە پلەی یەكەمی بۆ یاریزانێكی بۆكسێنە و بوارەكانی دیكەی ژیانیش لە پلەكانی دیكەدان.
خشتەكە بڕی موچەی ساڵێكە و مانگی تەمموزی 2017 بۆ تەمموزی 2018 دیاری كراوە و 10 كەسی یەكەمی لیستەكەش بەمشێوەیەیە، كە لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەیخەینەڕوو:


10- كریستیانۆ رۆناڵدۆ
یەكێكە لە دیارترین یاریزانەكانی تۆپی پێ و تەمەنی 33 ساڵەو موچەی ساڵانەی 108 ملیۆن دۆلارە.

9- ئید شیران
گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی و تەمەنی 27 ساڵە، موچە ساڵانەی 110 ملیۆن دۆلارە.

8- لیۆنێل میسی
یەكێكە لە دیارترین ئەستێرەكانی تۆپی پێ لە جیهانداو تەمەنی 31 ساڵەو موچەی ساڵانەی 111 ملیۆن دۆلارە.

7- كۆڵد پلەی (ColdPlay)
گروپێكی میوزیكی بەریتانییە و ساڵی 1996 دامەزراوە، موچەی ئەندامانی ساڵانەی ئەم گروپە 115 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.


6- U2
گروپێكی میوزیكی ئێرلەندییەو ساڵی 1976 دامەزراوە، موچەی ئەندامانی ساڵانە 118 ملیۆن دۆلارە.

5- دواین جۆنسۆن
یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی بواری نواندن و تەمەنی 46 ساڵە، موچەی ساڵانەی 124 ملیۆن دۆلارە.

4- جۆدی شیندڵ
دادوەر و پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی ئەمریكی، تەمەنی 76 ساڵەو موچەی ساڵانەی 147 ملیۆن دۆلارە.

3- كایڵی جێنەر
ئەستێرەیەكی تەلەفزیۆنی راستەقینەیە و خوشكی كیم كارداشیانە، تەمەنی 20 ساڵە، موچەی ساڵانەی 166 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.

2- جۆرج كڵۆنی 
ئەكتەرێكی ناوداری جیهانییەو تەمەنی 57 ساڵە، موچەی ساڵانەی 239 ملیۆن دۆلارە.

1-فلۆید مایوێزەر
یاریزانی بۆكسێنی ئەمریكی و تەمەنی 41 ساڵەو یەكەمی ریزبەندیەكەی گرتوە، كە موچەی ساڵانەی 285 ملیۆن دۆلارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group