نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوو تۆمه‌تبار له‌كاتی دزیكردندا ده‌ستگیركران، پێشتریش سێ سكاڵای یاساییان له‌دژ تۆماركراوه.
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له رێی په‌یجی خۆیه‌وه له فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه، ئه‌مڕۆ 18-7-2018 دوو تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزی دا ده‌ستگیركران.
ئه‌و دوو تۆمه‌تباره تا كاتی ده‌ستگیركردنیان سێ سكاڵای یاساییان له‌دژ تۆماركراوه و به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسیش، هه‌ردووكیان دانیشتوی گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵات و كانی ئاسكانن له شاری سلێمانی و له گه‌ڕه‌كی عه‌لوه‌كه له شاری سلێمانی له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیدا ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركرنی تۆمه‌تباره‌كان له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئاسایشی ئابوری بوه.