عیراق تا ئێستا نه‌بوه‌ته ئه‌ندام له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌یسێكی كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌و دادگایه بجوڵێنرێت، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێت، هه‌ندێك له به‌رپرسانی كوردیش كه له تاوانی جه‌نگیه‌وه گلاون نایانه‌وێت واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌یه بكرێت و عیراق ببێته ئه‌ندام له دادگاكه، به‌رپرسێكی حكومیش پێی وایه، به پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌ت كه‌یسه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌جوڵێنرێن.
رۆژی 17 ی ته‌موز، به رۆژی دادپه‌روه‌ری ناسراوه و ساڵیادی واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی رۆمایه بۆ پێكهێنانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، كه ئه‌ركی ئه‌و دادگایه‌یه لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی جه‌نگ، كۆمه‌ڵكوژی و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی بكات، به‌ڵام بۆ جوڵاندنی هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك پێویسته ئه‌و وڵاته‌ی تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه ئه‌ندامی دادگاكه بێت، ئه‌مه‌ش به به‌ربه‌ستێك داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسی تاوانه‌كانی دژ به ئێزدیه‌كان و پێكهاته‌كانی تری عیراق له 20 ساڵی رابردوو ببرێته ئه‌و دادگایه، چوونكه حكومه‌تی به‌غدا تا ئێستا خۆی بواردووه له واژۆكردنی په‌یماننامه‌كه و ئه‌ندامبوون له‌و دادگایه.
جیا له‌وه دۆسیه‌كانی وه‌ك كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال و راگواستنی هاوڵاتیانی كورد له‌سه‌رده‌می به‌عس، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێش دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه روویانداوه، ناكه‌ونه چوار چێوه‌ی كاره‌كانی.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه خۆبه‌دورگرتنی عیراق له واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی رۆما بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه نایانه‌وێت دۆسیه‌كانی ساڵانی رابردوو له‌وانه كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كان و رووداوه‌كانی دوزخورماتوو ببرێته ئه‌و دادگایه و به‌مه‌ش چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی عیراقی دیاری بكرێت.
لوقمان عه‌بدولقادر له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی رادیۆ نه‌وا، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای له‌شكركێشی خۆی فراوان بكات ناچێته ژێر باری واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی رۆما و ئه‌ندامبوون له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه داواشی كرد، له دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق یه‌كێك له داواكاریه‌كانی كورد پابه‌ندكردنی لایه‌نی عیراقی بێت به واژۆكردنی په‌یماننامه‌كه و ئه‌ندامبوون له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان.
لای خۆیه‌وه، موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی خولی سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كاندیدی ده‌رچوو بۆ خولی چواره‌م، هه‌ر له میانی ئه‌و به‌رنامه‌یدا وتی، عیراق پڕه له‌و سه‌ركردانه‌ی له تاوانه‌كانی جه‌نگ و كرده‌وه‌ی میلیشیاییه‌وه گلاون و نه‌یانتوانیوه یاسای و ده‌ستور بپارێزن و مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكه‌ن، بۆیه‌ش هیچ شتێك هانیان نادات تا وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه ئه‌ندام له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، جیا له‌وه‌ش به پێی تایبه‌تمه‌ندی دادگاكه هاوڵاتیه‌كی ئاساییش ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌شێك له به‌رپرسانی كوردیش كه له ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوودا له هه‌ندێك تاوانه‌وه گلاون نایانه‌وێت عیراق ببێته ئه‌ندامی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌ها دۆخێك‌دا ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانی ئاساییش ده‌ستكراوه ده‌بن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له كوردستان و عیراق كه‌یسێكیان دژ به به‌رپرسێك نه‌برده‌وه، كه‌یسه‌كه ببه‌نه دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان.
هاوكات فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌یشتونه‌ته ئه‌وبڕوایه‌ی كه له ئێستادا حكومه‌تی عیراق نایاه‌وێت ببێته ئه‌ندام له دادگای باڵای تاوانه‌كان، به‌ڵام ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ده‌ره‌وه هه‌وڵ بدرێت بۆ پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدی ئێزدیه‌كان و پێكهاته‌كانی تر له هه‌وڵدایه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم هه‌یه ئه‌نجام داوه و دوایه‌مینیشیان كۆبوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و پێنج وڵاته‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌رێم بكه‌ن له پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئێزدی و پێكهاته‌كان.
تا ئێستا 124 وڵات په‌یماننامه‌ی رۆمایان واژۆ كردووه و بوونه ئه‌ندامی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان و 31 وڵاتیش له‌وانه ئه‌مریكا و روسیا و چین كه سێ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تین په‌یماننامه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
تا ئێستا ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك كۆبوه‌ته‌وه له‌وانه "كۆمه‌ڵكوژی ئۆگه‌ندا"، "كۆمه‌ڵكوژی كۆنگۆ"، "دارفور"، "ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست"، "كۆمه‌ڵكوژی كینیا" و دۆسیه‌ی تاوانی له دژی 14 كه‌س كردۆته‌وه كه له‌وانه 7 كه‌سیان هه‌ڵاتوون و دوانیان مردوون یان گومان ده‌كرێت مردبن و 4 كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌رن و كه‌سێكیشیان به شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه خۆی راده‌ستی دادگاكه كردووه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دادگا تایبه‌تانه‌ی بۆ دۆسیه‌كانی بۆسنه و رواندا پێكهێنرا، دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان نابێته جێگره‌وه‌ی دادگای وڵاتان و و ته‌واوكه‌ری دادگای نیشتمانی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه تیایاندا تاوانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆی ناسه‌ربه‌خۆیی دادگا یان هه‌ر هۆكارێكی تر ناتوانرێت لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تاوانی جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی بكرێت.
له چوار حاڵه‌تدا دادگاكه دۆسیه‌یه‌كی تاوانی جه‌نگ یان كۆمه‌ڵكوژی ده‌جوڵێنێت، یه‌كه‌م له‌سه‌ر داوا و ره‌زامه‌ندی وڵاتێكی ئه‌ندام كه تاوانه‌كه تیایدا ئه‌نجام دراوه، دووه‌م، وڵاتێكی نا ئه‌ندام كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگاكه به‌فه‌رمی بناسێت و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكات، سێهه‌م، راسته‌وخۆ دادگاكه له‌سه‌ر داوای رێكخراوه ناحكومیه‌كان دۆسیه‌یه‌ك بجوڵێنێت چواره‌م، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دادگاكه رابسپێرێت.
عیراق كه له ساڵی 1998 دژی په‌یماننامه‌ی رۆما وه‌ستایه‌وه و له رۆژی 15-2-2005 به رێككه‌وتننامه‌ی رۆما تایبه‌ت به پێكهێنانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ست بوو، به‌ڵام پاش دوو هه‌فته بێ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی كرد.