نه‌وا – سه‌عید عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی داڕشتنی پلانی كاری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه تا بتوانێت پلانی ستراتیژییان له‌و بواره‌دا جێبه‌جێ بكات.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی وه‌ك نه‌خۆشی به‌ربۆته گیانی هه‌موولایه‌ك و هه‌رێمیش به‌شێكه له عیراق، ئێستاش ده‌ڵێن عیراق له گه‌نده‌ڵیدا شه‌شه‌م وڵاته، به‌ڵام عیراق له پله‌ی یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵیدایه و داهاتی نه‌وت هه‌زاران ملیار دۆلار بووه و به‌شی هه‌ره زۆری نادیاره.
وتیشى "ئێمه وه‌ك كوردستان گه‌نده‌ڵیمان هه‌یه و یه‌كێكه له كێشه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌بێن به‌شێوه‌ی گشتی بێت نه‌ك به‌ش به‌ش بێت، هه‌ربۆیه پێویستیمان به پلانێك هه‌یه و ده‌مانه‌وێت چاكسازی ریشه‌یی هه‌بێت".
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ى كاره‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌یه‌تی، ده‌یه‌وێت له‌سه‌رئاستی هه‌شت سێكته‌ر كاره‌كان دابه‌ش بكات و هه‌مووشیان به‌شێوه‌ی پلانێكی ستراتیژی رێكبخاته‌وه.