نه‌وا
وه‌ك پێشتر رایگه‌یاندبوو، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و سزایانه‌ی بۆ سه‌ر ئێران واژۆ كرد، كه به‌هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیه‌وه ههڵپهسێردرابون، یه‌كێتی ئه‌وروپاش وێڕای ده‌ربڕینی دڵگرانی خۆی له‌و بڕیاره‌ی واشنتۆن، جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه رێڕه‌وه‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران به كراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه.
دۆناڵد ترامپ واژۆی له‌سه‌ر قۆناغی یه‌كه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له سزاكانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ سه‌ر ئێران، كه پێش سێ ساڵ و به هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و تاران هه‌ڵپه‌سێردرابوون.
قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان ئاڵۆگۆڕی كانزا و به‌رده گرانبه‌هاكان، كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌وانی و بانكه‌كانی ئێران ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سزایانه ئێران ناتوانێت كڕین و فرۆشتن به دۆلار یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری داراییه‌وه بكات كه پشتی به دۆلار به‌ستووه و سه‌رمایه‌گوزاری بیانی له‌و وڵاته‌ش كراوه‌ته ئامانج.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی واژۆكردنی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له سزاكان بۆ سه‌ر ئێران باسی له‌وه‌كردووه، ده‌بێت كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی تێبگه‌ن له‌وه‌ی دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌م دایه، یان ده‌ستبه‌رداری ئاژاوه‌نانه‌وه و شه‌ڕانگێزی بن و به‌وه‌ش په‌یوه‌ست بن به ئابوری جیهانیه‌وه، یاخود به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رابردووی و زیاتر له جاران له رووی ئابوریه‌وه گۆشه‌گیر بكرێت.
ترامپ وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاتانه كردووه كه سزاكانی ئه‌مریكا پشت گوێ ده‌خه‌ن، جارێكی تر دوپاتی كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی بكه‌وێته دانوستان و گفتوگۆی راسته‌وخۆ به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیر.
دوابه‌دوای واژۆكردنی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، فیدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دڵگرانی خۆی له‌و هه‌نگاوه‌ی ترامپ نیشاندا و رایگه‌یاند: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ماونه‌ته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێڕه‌وه‌كانی ئاڵوگۆڕی دارایی له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته به‌كراوه‌یی بهێڵنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا راشیگه‌یاندووه، له رۆژی سێ شه‌ممه‌وه یاساكان به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان، كه له ئێران چالاكن رێكده‌خاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر سزاكانی ئه‌مریكا.
ساڵی 2015 وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستاندنی چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی تاران، سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام دوای هاتنه سه‌ركاری ترامپ، ناوبراو نه‌یشارده‌وه كه دژی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه و مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند.
بڕیاره له 4 ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا قۆناغی دووه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، دراوی نیشتمانی ئێران به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌های خۆی له‌ده‌ستدا و بۆ نزمترین ئاست له مێژوی ئه‌و وڵاته دابه‌زی و به‌هۆیه‌وه گرانیه‌كی زۆر رووی له‌و وڵاته كرد.
له دژی گرانی و باری ناهه‌مواری گوزه‌ران، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌شێك له گه‌وره شاره‌كانی ئه‌و وڵاته هاووڵاتیان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مریكاش قه‌یرانی ئابوری ئێران زیاتر قوڵ ببێته‌وه.