هه‌ركه‌سێك 1000 دۆلار به‌ لیره‌ بگۆڕێته‌وه‌ بێ به‌رانبه‌ر خزمه‌ت ده‌كرێت

13/08/2018 هەمەڕەنگ

نه‌وا

هۆتێلێكى گه‌شتیاری له‌ ویلایه‌تى ئازه‌نه‌ی باشورى توركیا بڕیاری داوه‌ هه‌ركه‌سێك 1000 دۆلار له‌بانكه‌كانى توركیا بگۆڕێته‌وه‌، ئه‌وا بۆ 3 رۆژ مانه‌وه‌ى له‌ هۆتێله‌كه‌دا بێبه‌رانبه‌ره‌.
سرایا كایار به‌ڕێوه‌به‌رى هۆتێله‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، هه‌موو كه‌س ئه‌ركى له‌سه‌ره‌ بۆئه‌وه‌ى روبه‌ڕوى ئه‌و كه‌سانه‌ ببێته‌وه‌، كه‌ پلان دژى توركیا ده‌گێڕن و ئه‌و ته‌نگژه‌ ئابورییه‌یتن دروست كردووه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، هۆتێله‌كه‌یان له‌ 200 ژوور پێكدێت و وه‌ك دیارى 3 رۆژ مانه‌وه‌ى بێبه‌رانبه‌ر ده‌دات به‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ هه‌زار دۆلار له‌ بانكه‌كانى توركیادا بگۆڕێته‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش بۆ پشتگیریكردنى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیایه‌، كه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات پاره‌ بیانییه‌كانیان به‌ لیره‌ی وڵاته‌كه‌یان بگۆڕنه‌وه‌.
لیره‌ى توركى به‌رانبه‌ر دۆلار به‌رده‌وام له‌دابه‌زیندایه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ حكومه‌تى توركیا چه‌ندین رێوشوێنى گرتۆته‌به‌ر بۆ جێگیركردنى نرخی لیره‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group