عه‌بادى: دۆسێی سه‌ره‌كى گفتوگۆكان ئاو ده‌بێت

14/08/2018 عێراق

نه‌وا
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرەو توركیا بەڕێكەوت و پێش دەستپێكردنی سەردانەكەشی ئاشكرایكرد، گرنگترین دۆسێی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا پرسی ئاو دەبێت.
نوسینگەی حەیدەر عەبادی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆك وەزیران بەسەردانێكی فەرمی بەرەو توركیا بەڕێكەوتوە و گرنگترین دۆسییەكانی گفتوگۆی نێوان عەبادی و بەرپرسانی توركیاش تایبەت دەبێت بە ئاو، كارەبا، تەندروستی، ئاسایش، رۆشنبیری، وەبەرهێنان، پیشەسازی و دۆسییە هاوبەشەكان.
پێش بەڕێكەوتنیشی، عەبادی بە رۆژنامەنوسانی وت "گرنگترین دۆسێی گفتوگۆكان لە توركیا، دۆسێی ئاو دەبێت".



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group