نه‌وا
یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى، محه‌مه‌د سه‌ڵاحى میسرى كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره سه‌ره‌كییه‌كانى یانه‌كه‌ى، راپێچى بنكه‌ى پۆلیس كرد.
پۆلیسى شارى لیڤه‌رپوڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ، سه‌ڵاحى ناردۆته بنكه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌ش به‌هۆى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییه‌وه، كه پیشانى ده‌دات سه‌ڵاح له‌كاتى شۆفێریكردندا مۆبایل به‌كارده‌هێنێت و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش ره‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراوه.
لاى خۆیشیه‌وه وته‌بێژى یانه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه دواتر پۆلیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌و باره‌یه‌وه له‌ناوخۆى یانه‌كه ده‌بێت، چونكه بابه‌تێكى ناوخۆییه. نه یانه‌كه و نه یاریزانه‌كه‌ش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هیچ لێدوانێكیان نابێت.
گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا هانده‌ران له‌ناویاندا منداڵ ده‌ورى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ئه‌ستێره میسریه‌كه‌یان داوه و له‌شوێنى شۆفێردا دانیشتوه و به‌مۆبایل قسه ده‌كات.