پەلامارێكی "تیرۆریستی" بۆسەر پەرلەمانی بەریتانیا شكستیهێنا

14/08/2018 جیهان

نەوا

بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی گرینچ، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە بەربەستی ئەمنیی دەرەوەی بینای پەرلەمانی بەریتانیا لە شاری لەندەن و پۆلیسیش روداوەكە بە "تیرۆر" وەسف دەكات.
لە روونكردنەوەیەكدا كە لە لایەن پۆلیسەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كاتژمێر 07:37 خولەكی بەیانی بەكاتی لەندەن، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوە بە بەربەستە ئەمنیەكانی دەرەوەی بینای پەرلەماندا.
لە روونكردنەوەكەدا باس لەوەشكراوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە، كە كوڕێكە دەستگیركراوە، لەو رووداوەشدا ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی برینداربون.


هەروەها پۆلیسی لەندەن ئاماژەی بەوەداوە، كە ئەوان لەم قۆناغەدا وەك روداوێكی تیرۆریستی وەسف دەكەن و بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی تیرۆریش لێكۆڵینەوەی دەستپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group