نه‌وا – سالم سه‌لیم
به‌رپرسێكى پارتى ده‌ڵێت "له ئێستادا هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك و نه‌هێشتنى ئاسه‌وارى ده‌رهاوێشته‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له‌و شاره‌دا"، دوپاتیشكرده‌وه، پارتى و یه‌كێتى به یه‌كگرتویی دۆسیه‌ى كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانى دیكه له به‌غدا ده‌خه‌نه به‌رباس.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى پارتى بۆ رادیۆى نه‌وا جه‌ختى كرده‌وه، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى كه‌ركوك و هه‌روه‌ها راگرتنى ئه‌و فشاره زۆره‌ى ده‌خرێته سه‌ر هاووڵاتیانى كورد، له داگیركردنى زه‌ویوزاریان و هه‌روه‌ها گۆڕینى دیمۆگرافیاى شاره‌كه‌یان، وتیشى "پارتى و یه‌كێتى فایلى كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوری ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق گرتۆته ئه‌ستۆ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى له درێژه‌ى وته‌كانیدا بۆ رادیۆى نه‌وا راشیگه‌یاند، داوا له به‌رپرسانى حكومه‌تى عیراق كراوه، بارودۆخى كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌و پرسى ئیداره‌دانى شاره‌كه له ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازییه‌وه بدرێت به ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى.