نه‌وا – سه‌عید عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق، ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت "به ناڕاسته‌وخۆ چاودێری ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌لیس ولبوول جێگری نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كرد و دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك، له پرێس كۆنفرانسێكدا ولبوول ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، كه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی كۆمسیۆن كۆبونه‌ته‌وه و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بینیوه، ژماره‌یه‌ك داواكارییان و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه داواكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وتیشی "ناتوانین چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بكه‌ین، چونكه ئێمه هاوكاری كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ چاودێری پرۆسه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام داواكارین رێكخراوه‌كان و ده‌زگا میدیاییه‌كان چاودێری كاره‌كانی كۆمسیۆن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش بكه‌ن".
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم وتی "ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و تۆماری ده‌نگده‌ران له نوێبونه‌وه‌دایه، ئێستاش فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوقه‌كان داده‌مه‌زرێنرێن و ئاماده‌كاری لۆجستی له‌كۆتاییه‌كانیدایه".
داوای هاوكاری له هه‌موو تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كرد و ئێستا له قۆناغی وردبینی دۆسیه‌ی كاندیده‌كاندان، كه 90%یان ته‌واوبون، به‌ڵام پێویسته هیچ كاندیدێك بانگه‌شه نه‌كات تا كاتی دیاریكراوی خۆی دێت.