عەبدول لەهیان: هێرشەكەی ئیسرائیل وەك یاری منداڵان بوە

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەی هێرشەكەی رۆژی هەینی بۆ سەر ئەسفەهان پێ ئەنجامدراوە وەك یاری منداڵان بوە.
حسێن ئەمیر عەبدول لەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران كە بۆ بەشداریكردن لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە لەنیویۆرك پرێس كۆنفرانسێكی ئەنجامداو وتی، ئەو چەكانەی لەهێرشەكەی شاری ئەسفەهاندا بەكارهێنراون وەك یاری منداڵان بوە نەك فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وەڵامی ناداتەوە مەگەر ئیسرائیل سەركێشیەكی تر ئەنجامبدات، هەروەها وڵاتەكەمان پلانی بەرپەرچدانەوەی نیە مەگەر ئیسرائیل هێرشێكی گەورە بكاتە سەری.
عەبدول لەهیان تەئكیدیشی كردەوە، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكات ئەوكات بە توندی وەڵامی دەدەنەوە وەڵامەكەش خێرا دەبێت و توانای هێرشكردنە سەر تەلئەبیب و حەیفاو هەمو پێگە ئابورییەكانی ئەو وڵاتەیان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group