نه‌وا
به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتو كه باسی له‌وه‌كردبو چوار لایه‌نه‌كه ده‌رگایان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی كردۆته‌وه، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت، "ئه‌و چوارلایه‌نه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوی خۆیانن"، هاوكات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، وه‌ك كۆمه‌ڵ ده‌رگایان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه كراوه‌یه كه له به‌ره‌ی دژی گه‌نده‌ڵیدان.
هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاندوه، دوای كۆبونه‌وه‌ی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه و ده‌ركردنی راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه، ئێستا ده‌رگای هه‌ر چواریان به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ.
له‌و باره‌وه و له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی رادیۆ نه‌وا، رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وێڕای داكۆكی له بنه‌مای دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر رایگه‌یاند، پێم وانییه هه‌ڵوێستی ئێمه وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت، له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیشمان ده‌رنجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقمان ره‌تكرده‌وه.
وتیشی: "ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 12 ی ئایاردا روویدا جگه‌له‌وه‌ی ئه‌نجامێكی نابه‌رامبه‌ری نیشاندا كه گوزارشت نییه له ده‌نگی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان، له هه‌مان كاتدا پێمان وایه ناكرێت به تێپه‌ڕبوونی كات چاوپۆشی له‌و ساخته‌كاریه بكرێت، چونكه زه‌ڕبه‌ی گه‌وره‌ی له متمانه‌ی هاووڵاتی به سندوقی ده‌نگدان و پرۆسه‌ی سیاسی داوه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی له كۆتا راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی چوار لایه‌نه‌كه له باره‌ی به‌غدا هاتووه، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له كاری هاوبه‌شی پێكه‌وه‌ییان له به‌غدا و له داهاتووشدا كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ دانانی چوارچێوه‌ی كاركردنی فراكسیۆنه‌كانیان له به‌غدا.
رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی چوار لایه‌نه‌كه و نه‌وه‌ی نوێ كه ئه‌ویش خاوه‌نی 4 كورسیه، وتی: "تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌كانی چوار لایه‌نه‌كه و نه‌وه‌ی نوێ رووی نه‌داوه، به‌ڵام وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشت به‌بنه‌مایه‌ك ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ش بریتییه له‌وه‌ی لاریان نییه له په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كه پرسی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتین، ده‌توانن هاوكاری و هاوئاهه‌نگی بكه‌ن و حه‌زیش ده‌كه‌ن به‌ره‌ی چاكسازی و به‌ره‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی فراوانتر بێت".