نه‌وا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، زیاتر له هه‌زار منداڵ له‌لایه‌ن 300 قه‌شه‌ی كاسۆلیكییه‌وه دووچاری گێچه‌ڵی سێكسی و په‌لاماردانی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ویلایه‌تی پێنسلڤانیا له ئه‌مریكا، سێشه‌ممه‌ی رابردو 14-8-2018 باس له تاوانی تراژیدیای گێچه‌ڵی سێكسی و په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ منداڵان ده‌كات، كه له‌و تاوانه‌دا زیاتر له 300 قه‌شه‌ی كاسۆلیكی تۆمه‌تباركراوه، هه‌روه‌ك دادوه‌ری گشتی جۆش شابیرۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئاشكراكرد كه تائێستا پێی گه‌یشتون و ده‌ركه‌وتوه تاوانه‌كان به‌درێژایی 70 ساڵ له شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه‌كانه‌وه له پێنسلڤانیا ئه‌نجامدراون.
شابیرۆ دڵنیابوه له‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر زیاترن له هه‌زار منداڵ، ئه‌وه‌شی بۆ رونبۆته‌وه، كه چه‌ندین منداڵی تر ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر و گێچه‌ڵی سێكسییان پێكراوه، به‌ڵام نه‌چون سكاڵا تۆمار بكه‌ن یاخود شاردویانه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها دڵنیاش بوه له په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له پێنسلڤانیا و ڤاتیكان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسی قه‌شه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كاردیناڵ دۆناڵد وۆڵ، كه پێشتر سه‌رۆكی كڵێسای بێتسبێرگ بوه، له په‌یامێكدا وتویه‌تی "ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه مانای كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره‌یه، كه زۆر له كه‌نیسه ده‌كات دانی پێدا بنێت، پێویستی به تۆبه‌كردنه به‌رامبه‌ر خوداوه‌ند، تا له‌و هه‌ڵه‌یه ببورێ".
هه‌روه‌ك ده‌شڵێت "رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی قوربانیان و هاوكاری كردنیان".
هه‌روه‌ك كاردیناڵ دۆناڵد وۆڵ ئه‌و داوایانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه‌ش له ٩٠٠ په‌ڕه پێكدێت، كه ماوه‌ی ١٨ مانگی خایاندووه له‌ژێر چاودێری دادوه‌ری باڵای پنسلڤانیا (جۆش شابیرۆ) دا، بووه.