نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
كۆمپانیا لوبنانییه‌كان ده‌یانه‌وێ بۆ وه‌به‌رهێنان و كاروباری بازرگانی بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسێكی لوبنانیش ده‌ڵێت "هێشتا 500 كۆمپانیامان له كوردستان ماوه".
رۆژی 15-8-2018 مسته‌فا حه‌ریری سه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: "له ساڵی 2017 به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ی ره‌وه‌ندی لوبنانی له كوردستان كرایه‌وه، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی لوبنانی له كوردستان به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك گرفتی لوبنانه‌وه دواكه‌وتووه".
وتیشی: "ئامانج له دروستكردنی ئه‌و ره‌وه‌نده په‌ره‌پێدانی كلتور و رۆشنبیری و هونه‌ری و ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه له نێوان لوبنان و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كان خزمه‌تكردنه به لوبنانییه‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان و بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له نێوان لایه‌نه حكومی و ناحكومییه‌كان".
حه‌ریری باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌م نوسینگه‌یه كارده‌كات له نێوان ره‌وه‌ندی لوبنانی و ره‌وه‌نده بیانییه‌كانی دیكه له كوردستان و، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی دیكه‌ی لوبنانیش بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانی ئێمه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد، ژماره‌ی لوبنانییه‌كان نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س بوون ئێستا چوار هه‌زاریان ماونه‌ته‌وه، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیشمان گێڕانه‌وه‌ی كۆمپانیاكانه چونكه پێشتر هه‌زار كۆمپانیا له كوردستان بوون ئێستاش 500 كۆمپانیا ماون و ئه‌وه‌ش له هه‌مو سێكته‌ره‌كان كارده‌كه‌ن له‌و نێوانه‌شدا هه‌شت لقی بانكی لوبنانی و هه‌روه‌ها هوتیڵ و چێشتخانه‌ی ئاست به‌رز بوونیان هه‌یه.
وتیشی: "هه‌رچی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه چه‌ندان خوێندنگای لوبنانی له كوردستان هه‌یه له‌نێویشیاندا قوتابخانه‌كانی سابیس و شوه‌یفات كه زیاتر له 10 هه‌زار قوتابی و خوێندكاریان هه‌یه".
له‌باره‌ی بواری پیشه‌سازی ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ره‌وه‌ندی لوبنانی باسی له‌وه‌كرد كه له هه‌موو جۆره‌كانی پیشه‌سازی كۆمپانیا لوبنانیه‌كان كارده‌كه‌ن و بۆ وه‌به‌رهێنانیش چه‌ندان پرۆژه‌یان ئه‌نجامداوه له‌نێویشیاندا گوندی لوبنانی،
هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كۆمپانیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بازرگانیدا له كوردستان هه‌یه و 600 كارمه‌ندی له هه‌مو عیراق هه‌یه و كه‌رتی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه و كه‌رته جیاوازه‌كانی دیكه به به‌رزترین ئاست كارده‌كه‌ن. راشیگه‌یاند، ئێمه‌ش لێره‌وه چاودێری كاروباره‌كانیان ده‌كه‌ین و پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه و هاتنی كۆمپانیای دیكه ده‌كه‌ین.
مسته‌فا حه‌ریری سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی لوبنانی له وه‌ڵامی پرسیاری رادیۆی نه‌وا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه وه‌به‌رهێنانی لوبنانیه‌كان له كوردستان چه‌ندان ملیار دۆلاربووه بۆنمونه، "له كه‌رتی بانكیدا چه‌ند لقێكیان هه‌یه كه‌مترین خه‌رجیان یه‌ك ملیار دۆلار بووه، له كه‌رتی گه‌شتیاریشدا نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار خه‌رج كراوه هه‌رچی كه‌رتی وه‌به‌رهێنانه ته‌نها له گوندی لوبنانی نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره، له بواره‌كانی په‌روه‌رده و پیشه‌سازیش چه‌ندان ملیۆن دۆلار خه‌رج كراوه به‌ڵام كۆی گشتی خه‌رجیه‌كان سه‌دان ملیار دۆلاره".
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی لوبنانیش حه‌ریری باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی گیرابوونه به‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پاره‌كانی بانكه‌كان و به‌ناوكردنی خانووه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران و هه‌ڵگرتنی مانه‌وه‌و نیشته‌جێبون (ئیقامه) له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق.