ئاری هەرسین: پارتی بەشدار نەبێت سندوقی هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان دانانرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لێپرسراوی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر حزبەكەی بەشداری هەڵبژاردن نەكات ئەوا سندوقی هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان دانانرێت.
ئاری هەرسین لێپرسراوی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەكات واتە هەڵبژاردن ناكرێت، ئەگەر هەڵبژاردنیش نەكرێت سندوق لە هیچ شوێنێكی هەرێمی كوردستان دانانرێت، چونكە هەمومان دەزانین ئەنجامی ئەوەی كە سندوق لە بەشێكی هەرێم دابنرێت و لە بەشێكی دانەنرێت واتە راگەیاندنی دوو ئیدارەییە بە فەرمی.
 ئاری هەرسین وتیشی: هەڵبژاردن بنەمایەكی یاسایی هەیە دوای دەست تێوەردانی سیاسی لەو پرۆسە دیموكراسیەدا پارتی هەڵۆستی راگەیاندوە، بەبڕوای ئێمە هەڵبژاردن كاتێك دەتوانرێت مۆری دیموكراسی لێ بدرێت ئەو كاتەی كە هیچ پیلانێكی سیاسی نەیەتە ئاراوە، بەڵام پیلان هاتوە ئێمە هەڵوێستمان وەرگرتوە دەنا ئێمە نە دژی هەڵبژاردنین نە دژی یاساین ئێمە دژی  بیلانگێڕی سیاسین.
لەلایەكی ترەوە لە لێدوانێكدا زیاد جەبار لێپراسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی لەلێدوانێكدا رایگەیاند، یەكێتی بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە هیچ كۆبونەوەیەكدا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەكردوەو نایكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group