ئەندامێكی لیژنەی دارایی: لەم هەفتەیەدا موچە دەنێردرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: لەم هەفتەیەدا موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەبەغداوە رەوانە دەكرێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند، تا ئیستا وردبینی لیستی موچەخۆران لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بەردەوامە و لەگەڵ تەواوبونی وردبینییەكە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.
باسی لەوەشكردوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا موچەی موچەخۆران لەبەغداوە رەوانەی هەرێم بكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە تا رۆژی یەكشەممە 28-4 دابەشكردنی موچە لەعیراق بەردەوامی هەیە و كۆتایی نەهاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group