عەلی حەمە ساڵح: حكومەتی هەرێم دەیەوێت خۆی پارەی موچە بەسەر بانكەكاندا دابەش بكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح  ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان زانیاری لەسەر دابەشكردنی موچە لەڕێی هەژماری من و توگین بڵاودەكاتەوە.
عەلی حەمە ساڵح  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە، كۆتا زانیارییەكان ئەوەیە كە توگین ـی موچەی فەرمانبەران بریتییە لەوەی كە حكومەتی عیراق بە شێوەی راستەوخۆ لەڕێگەی بانكەكانی خۆیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەڵام دابەشكردنی موچە لەڕێی "هەژماری من"ـەوە ئەوەیە كە حكومەتی عیراق پارەكە بدات بە حكومەتی هەرێمی كورستان و ئەویش لەڕێی بانكە ئەهلییەكانەوە دابەشی بكات.
باسی لەوەشكردوە، حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی بانكی رەشید و رافیدەین و بانكەكانی تر موچە دابەش بكەن، بەڵام بەو مەرجەی كە سەرەتا پارەكە بدرێتە حكومەتی هەرێم و ئەویش بیدات بە دو بانكە عیراقییەكە و دواتر لەو رێگەیەوە پارەكە دابەش بكرێت، تا ئێستاش حكومەتی عیراق و هەرێم لەسەر بڕیارەكانیان سورن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group