ژمارەی قوربانیانی غەزە بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی لە غەزە بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.
وەزارەتی تەندروستی لە غەزە رایگەیاندوە، تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە 34 هەزارو 454 كوژراو و 77 هەزارو 575 بریندار تۆمار كراون.
راشیگەیاندوە، تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا سوپای ئیسرائیل 7 قەسابخانەی دەرهەق بە خێزانەكانی غەزە ئەنجامداوە كە لەو ماوەیەدا 66 كوژراو و 138 بریندار تۆمار كروان.
وەزارەتەكە باسی لەوەشكردوە، ئەم ئامارانە بەردەوام لە بەرزبونەوەدان و تائێستاش ژمارەیەك قوربانی لەژێر داروپەردوی بینا روخاوەكاندان كە تیمەكانی فریاكەوتن و بەرگری شارستانی ناتوانن بیانگەنێ تاكو دەریانبهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group