لیژنەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پارێزگاكان بەسەردەكاتە

پێش 3 هەفتە

نەوا-
لیژنەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەردانی نوسینگەی سلێمانی كۆمسیۆنی لەشاری سلێمانی كرد.
لە راگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی دادوەر عەباس فەتلاوی و ئەندامانی كۆمسیاران سەردانی نوسینگەی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنیان كردوە بۆ بەدواداچون لەسەر دوایین كارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندوە، لەو كۆبونەوەیەدا كە ئامانج عەزیز لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی كۆمسیۆن ئامادەبوە دواهەمین ئامادەكارییەكانی نوسینگەكە خراوەتەڕو باسیان لەو بەربەستانەش كردوە كە ئەگەر بێنە پێشەوە چارەسەری بكەن بۆئەوەی پرۆسەیەكی سەركەوتو لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە سەردانی لیژنەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوام دەبێت بۆ نوسینگەكانی تری كۆمسیۆن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group