كۆبونەوەیەك بۆ ئامادەكارییەكانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ئەنجامدرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ تیمی دەستنیشانكراو بۆ سەرپەرشتی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ كۆبۆوە.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە، لەگەڵ تیمی دەستنیشانكراوی سەرپەرشتی حەجی 2024 كۆبۆوەو لە كۆبونەوەكەدا رێنمایی و بەرچاو رونییان پێشكەش بە فەرمانبەران كرد و داوایان لێكردن بە هەمو توانایانەوە خزمەتی حاجیانی كوردستان بكەن.
باس لەوەشكراوە، لێژنەكانی تایبەت بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەستنیشانكراوەو هەر لێژنەیەك راسپێردراوە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو ئەركە دیاریكراوەی تایبەتە بە خۆیان، هەر لە یەكەم رۆژی بەڕێكەوتنی حاجییانەوە لە كوردستانەوە تا دەگەنە وڵاتی شانشینی سعودیە و دەگەڕێنەوە هەرێم.
وەزیری ئەوقاف ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ئەوقاف خەمخۆری راستەقینەی  حاجیانن و پشتگیری تەواوی خۆیان بۆئەو فەرمانبەرانە دەربڕیوە كە یارمەتی دەرن لە پرۆسەی حەج .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group