ماریا زاخارۆڤا: ئامادەن دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ئۆكرانیا بكەن

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ئۆكرانیاو دەشڵێت دەبێت بەرژەوەندییەكانی روسیا لەبەرچاو بگیرێن.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت، بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ ئامادەن دانوستانی ئاشتین لەگەڵ ئۆكرانیا بكەن، بەڵام دەبێت بەرژەوەندییەكانی روسیا لەبەرچاو بگیرێن و زمانی هەڕەشە لە هیچ لایەنێكیش قبوڵ ناكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر پێشنیارێك بۆ ئاشتی دەبێت پابەندبوونی ئۆكرانیا لەخۆ بگرێت بەوەی كە لە داهاتودا بێلایەنی خۆی بپارێزێت، پێشتریش ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندبو دانوستانەكان تەنها لەسەر بنەمای كشانەوەی هێزەكانی رووسیا و ئاگربەست دەكرێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group